؟پشتگیریکردنى ئیسرائیل بۆ دەوڵەتى سەربەخۆى کوردستانشەممە, 05 تەمموز 2014 01:46 |

دەمێکە جولەکە دەیەوێت حوکمڕانى دنیا بگرێتە دەست و سەردەمى حوکمى حەزرەتى داود و حەزرەتى سلێمان بگەڕێنێتەوە,وە بەپێى نوسراوى تەورات و قورئانیش جولەکە هەر چاوەڕێى ئەوەن ئەو خاکانە بۆخۆیان بگەڕێننەوەکە سەردەمانێک جولەکە خاوەنى بووە کە لە فوراتەوە تا نیل دەگرێتەوە, بەڵام بەپێى قورئان و فەرموودەئەو ڕۆژە دوورە لە ئێستا خواى گەورە دەفەرمووێت: (( حەراممان کرد لەسەر خەڵکی ئەو شوێنەبگەڕێنەوە بۆ زێدەکەی خۆیان حەتا ئەو کاتەی یأجوج و مأجوج دەگەڕێنینەوە زەوى )) کە ئەوەش دواى هاتنى عیسا ڕوودەدات.
لە ساڵى ١٨٩٧ز گەورە حاخامەکانى (پیاوى ئایینى ) جولەکە لە (بازل) ى سویسڕا پاش چەند کوبوونەوەیەک
کۆمەڵێ پیلانى گڵاوى جەنگی جیهانیان داڕشت بۆ مەرامى خۆیان:
١- جەنگى جیهانى یەکەم، بەمەستى ڕووخانى دەوڵەتى ڕووسیاى قەیسەر وە گۆڕینى مەسیحىیەتى ئەم
دەوڵەتە بۆ شیوعیەت + ڕووخانى دەوڵەتى عوسمانى وە توانەوەى ئایینى ئیسلام ( کە بە هۆى
سیاسەتى ئەتاتورکەوە ئەم پیلانەشیان سەرى گرت)
٢- جەنگى جیهانى دووەم، بە مەبەستى دامەزراندنى دەوڵەتێکى بچوکى ئیسرائیلى لە خاکى
فەلەستین ( وەک ئاشکرایە دواى جەنگى جیهانى دووەم و لە ١٩٤٧-١٩٤٨ ئەم پیلانەشیان سەرى گرت ).
٣- جەنگى جیهانى سێیەم، وەک لە پیلانەکەیان هاتووە مەبەستیانە مەسیحى و ئیسلام بکەن
بە گژى یەکتریدا کە واى بۆ دەچم ئەو بارودۆخەى ئیستا و (داعش) جێەجێکردنى پیلانى سێیەمیانە.
لە ١٩٠٢ز لە پاریس و لە مەلهایەک ئافرەتێکى داوێنپیس جانتایەک لە حاخامێک
دەدزێت، کە دەگەڕێتەوە ماڵەکەى زۆر توڕە دەبێ کە دەبینێ لەناو جانتاکەدا پارە
نیە و چەند ئەوراقێکى تێدایە پاش
خوێندنەوەی ئەوراقەکان سەرى سوڕدەمێنێ و زۆر دەترسێ کە ئەو هەموو پیلانە دەبینێ
سەرەتا بە شتێکى خەیاڵى دەزانێ دوواتر دەیدات بە هاوڕێیەکى کە مامۆستاى زانکۆیە لە فەرەنسا و
بەڕەگەز ڕووسە ئەویش پاش خوێندنەوەى دەیداتە وەزیرێکى ئەوساى دەوڵەتى ڕووسى قەیسەر ،
قەیسەریش لە ساڵى ١٩٠٥ کوشت و بڕێکى زۆرى جولەکەکان دەکات لە ڕووسیا،
هەر ئەوە هەوێنى جەنگە جیهانیەکان بوو و دەبێت.
لە پیلانەکانیاندا ئەوەش هاتووە کە ناتووانن ئەمانە جێبەجێ بکەن تا
سامان و ئاڵتوون و ڕاگەیاندنەکانى جیهان نەگرنە دەست، هەر لەبەر
ئەمەشە کە ئێستا ( صندوقى نقدى دولى – کە قەرز بە ووڵاتەکان دەدات )
لە دەستى جوولەکەدایە وە لە ١٠ دەوڵەمەندترینەکانى دنیا تەنها کەسێکیان جولەکە نیە.
ئینجا با بێینە سەر ئەوەى کورد بۆ خۆشەویست بووە لاى دەوڵەتى ئیسرائیل
تا پشتگیرى بکات بۆ بوون بە دەوڵەت!؟
+ لەوانەیە بە هۆى ئەو نەوتە جوانەى کوردستانەوە بێ کە سوودى زۆرى پێگەیاندون !
+ لەوانەشە بەهۆى ئەو زانستەوە بێ کە ئێستا لە دونیادا بەربڵاوەو کورد لێى
بێخەبەرە، عیلمى جینات ( زانستى نەژاد) کە تەنانەت جۆرى نەژادى
کورد لە ناو جولەکە باس و خواسە بێ ئەوەى ئێمە پێى بزانین، بۆ؟
چونکە جولەکە زۆرى لا مەبەست بوو بزانێ جیناتەکانى خۆى دەچێتەوە
سەر کێ (بێگومان هەموان ئەوە دەزانین جولەکە پشتاوپشت دەگەڕێنەوە
بۆ ١٢ کوڕەکەى ئیسرائیل ( یعقوبى پێغەمبەر) ئەویش (کوڕى ئیسحاق کوڕى إبراهیم) ە،
پاش لێکۆڵینەوە لەسەر جیناتەکانى جولەکە کە هەمووى لە جەماعەتى (کۆهینەکان)
وەرگیراوە کە تاکە قەومى جولەکەن لە جیناتى جولەکە بوونى خۆیان دڵنیان واتە
ناهێڵن کچەکانیان لەگەڵ غەیرە دینیان جووتبێ و هەممو منداڵەکانیان باوکیان دیارە.
بۆیان دەرکەوت کە جیناتى إبراهیم کە باوە
گەورەى جولەکەیە لەگەڵ یەک قەومى سەر گۆى زەوى یەکدەگرێتەوە ئەویش کوردە !
کە j1c3d هێماى جیناتى هەردوو قەومەکەیە، ئەوەش بەڵگەى لێکۆڵینەوەکە:
١- http://www.allempires.com/forum/forum_posts.asp?TID=29149&PN=3
٢- http://dnaarab.com/
٣- http://scholar.google.com/scholar?as_vis=0&q=jews+genetic+relation+with+kurdish+genetic&hl=ar&as_sdt=1,5
ئەى باشە بۆ جولەکە تا ئێستا ئەو ڕاستیانەى بە نیمچە شاراوەیى هێشتۆتەوە؟؟
چونکە هۆکارێکى تر بۆ زیاتر بە درۆخستنەوەى ئەو تەوراتە درۆیینەى خۆیان زیاد دەکات
چونکە ئەوان دەڵێن إبراهیم لە ناو ئاشوریەکان و لەشارى ئور (دیوانیەو ناصریە)ى ئێستا لە دایک بووە ژیاوە.
تێبینى/ بەشێکى زۆرى بیرو ڕاو سەرنجەکانم لەسەر ئەو دوو ووتارەى (م.هاوڕێ محمدامین)ە
١- http://www.youtube.com/watch?v=JxIZfgFIgCs
٢- http://www.youtube.com/watch?v=J097_qajFfI
ome / ناوەندی دەرەوە / بزانە شاجوانی کوردستان چی بۆ پێشمەرگە دەکات

بزانە شاجوانی کوردستان چی بۆ پێشمەرگە دەکات
بڕیاڕه ئهمڕۆ یهكشهممه، شاجوانی كوردستان له یهكێك له بهرهكانی جهنگ، ژهمێكی خواردن بۆ 1000 پێشمهرگهی كوردستان ئاماده بكات.
فێنك محهمهد، شاجوانی كوردستان، سهبارهت به ئامادهكردنی ژهمه خواردنهكه، بۆ خهندانی ڕاگەیاندوە: “له درێژهی كار و چالاكیهكانمدا وهك شاجوانی كوردستان لهم جارهدا وهك ههستكردن به بهرپرسیاریهتی له بهرامبهر پرسێكی نیشتیمانی، ئهمڕۆ یهكشهممه ههڵدهستم به دابینكردنی ژهمێكی خواردن بۆ 1000 پێشمهرگه له هێزی پێشمهرگهی كوردستان له یهكێك له بهرهكانی جهنگ”.
وتیشی: “هیوادارم بتوانم وهك شاجوانی كوردستان و ئافرهتێك هاوكاری پێشمهرگهی كوردستان بكهم به ناوی ههموو ئافرهتانی كوردستانهوه، چونكه وهك ههمیشه پێشمهرگه پارێزهری خاكی پیرۆزی كوردستان بووه له رابردوودا و به دڵنیایشهوه له ئێستا و داهاتووشدا بهههمان شێوه خاك و گهلی كوردستان دهپارێزن، ئهمهش شتێكه پێویستی به بهڵگه و سهلماندن ناكات”.
شاجوانی كوردستان، ئهوهشی خستهڕوو: “لهم روانگهیهوه پێویسته ههموومان خۆمان به پێشمهرگه بزانین و پاڵپشتیان بین، چونكه ئهوانن خۆمان و خاكمان ئهپارێزن به تایبهت ئێستا كه كوردستان لهبهردهم ههڕهشهیهكی گهوره دایه، بهڵام ئهوهتا ههموومان بهبێ مهترسی له ماڵی خۆمان به ئیسراحهت دانیشتوین بههۆی پێشمهرگهوه كه شهو و ڕۆژیان خستۆته سهر یهك له بهرهكانی جهنگ بۆ پاراستنی ئێمه”.
فێنك محهمهد، شاجوانی كوردستان هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان تهئكیدیش دهكاتهوه و پێیان دهڵێت: “لێرهوه پێتان ئهڵێین ههموومان پێشمهرگهین، ههموومان لهگهڵتانین”.
|
چەند بەڵگەنامەی کوردستانیبوونی کەرکووک لە لای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە

چەند بەڵگەنامەی کوردستانیبوونی کەرکووک لە لای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە.
چەند بەڵگەنامەی کوردستانیبوونی کەرکووک لە لای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە.
چەندین بەڵگەی یاسایی لەسەر کوردستانیبوونی کەرکووک هەیە
10462576_10201161775566505_8645664886368122886_n
وێنهی شاری كەركووكسایتی ههولێر
دوای کۆنتڕۆڵکردنی کەرکووک لەلایەن هێزەکانی پێشـمەرگەوه، کاردانەوەکان بەردەوامن و شارەزایان پێیان وایە کەرکووک و مانەوەی لەدەستی پێـشمەرگە ئەوە دەردەخات کە کەرکووک کوردستانییە و مێژوو و بەڵگەنامە یاساییەکان ئەو ڕاستییە دووپات دەکەنەوە.
لە نوسراوێکدا، کە وێنەیەکی دەست ڕۆژنامەی “هەولێر ” کەوتووە، دەربارەی ڕەوشی عێراق و کەرکووک، دکتۆر حوسێن بدێوی، پارێزەری نێودەوڵەتی و ئەندامی کۆمەڵەی دادوەریی جیهانی دەڵێت: ” نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەندین بۆنەدا دان بەوەدا دەنێت کە لە هەندێک حاڵەت دەربارەی کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە هەڵەی کردووە. ئەوەش نەک هەر ژیرمەندی ئەو دەشارێتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوه نا عەدالەتی و هەڵەی زەقی ئەو پیشاندەدات بەرامبەر بەو سیاسەتانەی پێڕەوی دەکات”.
حوسێن بدێوی لەو ڕوونکردنەوەیهیدا چەندین بەڵگە دەخاتەڕوو کە نیشانی دەدهن کەرکووک کوردستانییە و پەیوەستە بە خاکی کوردستان و دەڵێت: ” بەڵگەی مێژوویی هەن دەری دەخەن کەرکووک شارێکە پەیوەست و گرێدراوە بە خاکی کوردستانهوه “.
لە سێ خاڵدا ئەو پارێزەرە ڕوونیدەکاتەوە کە بە تێروانینی ڕەوشی ئێستای عێراق و بە بەڵگەی یاسایی کەرکووک شارێکی کوردییە.
ناوبراو هۆی خستنەڕووی بەڵگەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ” هەرچەنده من عێراقیم و بە نهتهوهش عەرەبم، بەڵام وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و یاسایی دەبێت ڕێز لەوە بگرین کەرکووک شارێکی کوردییە .هەروەها بەهۆی ئەوەی من ئەندامی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیم، دەبێت بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ کارە هەستیارەکان بکەم. بۆیە شانازییە بۆ من بەرگری لە پرسێکی نەتەوەیەک بکەم کە چەندین ساڵ بەهۆی زوڵم و ستەمەوە بە ناچاری ڕێگای چیایان گرتە بەر”.
حوسێن بدێوی هەروەها دەڵێت: ” دەمەوێت بە ڕێگای یاسایی بیسەلمێنم کە نەتەوەکان مافی خۆیان هەیە و دەبێت پێیان بدرێت”.
بەڵگەی یاسایی لەسەر کوردستانی بوونی کەرکووک
لەو ڕوونکردنەوەیهدا ئەندامەکەی کۆمەڵەی دادوەری چەند بەڵگەیەک دەخاتەڕوو کە کوردستانیبوونی کەرکووک لە ڕێگای یاساییەوە نیشان دەدات.
تێیدا دەنووسێت: ” لە سەد ساڵی ڕابردوو و لە کاتی داگیرکردنی عێراق لەلایەن بریتانیا چەندین جار نەخشەی عێراق کێشراوە و لە زۆربەشیان کەرکووک دەکەوێتە نێو خاکی کوردستان.
بدێوی زیاتر دەڵێت: ” یەکێک لە بەڵگەکانی کوردستانی بوونی کەرکووک، یاداشتێکی بریتانیایە کە مێژووی ١٤ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩١٨ ی لەسەرە و تێیدا بە ڕوونی نەخشەی هەرێمی کوردستان کێشراوە و پێکهاتووە لە ” عەمادییە و ڕواندوز و هەولێر و ئاڵتون کۆپری و کەرکووک و سلێمانی وکفری”.
ئەو یاداشتە دەری دەخات کە هەموو کەرکووک کوردستانییە و هەڵکەوتەی جوگرافی و دانیشتووانەکەیشی ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە نکۆڵی لە کوردستانیبوونی کەرکووک ناکرێت”.
لە بەڵگەیەکی دیکە دا هاتووە ” لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٣٢ عێراق دەستپێشخەرییەکی کرد بۆ ئەوەی مافی کەمە نەتەوایەتییەکانی دیکە بپارێزرێت لە عێراقدا، ئەو کارەی عێراقیش بۆ بە ئەندامبوون بوو لە ئەنجوومەنی نەتەوەکان و قبووڵکردنی عێراق وەک وڵاتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەری. ئەوە گرنگە لە نووسراوی قبووڵکردنی عێراق وەک ئەندام لە ماددەی نۆ باسی کەرکووک و شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، تێیدا باس لەوە دەکات کە عێراق پەیمانی داوە کە زمانی کوردی، وەک زمانێکی فەرمی لە عێراق بناسێنێت و بە فەرمی دان بە زمانەکەدا بنرێت، باس لەوەش کراوە کە نابێت ئەوەی هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی وڵاتان لەسەری ڕێککەوتوون، بێ ڕازیبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەستکاری بکرێت.
لەو کاتەوە تا ئێستا و هیچ یاسایەک لە نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەندامانی هەمیشەیی نەتەوەیهکگرتووهکان دەرنەچووە کە بڵێت کەرکووک ناوچەیەکی کوردستانی نییە، کەواتە یاساکە تا ئەمڕۆش هەر کاری پێدەکرێت و دەبێتە بەڵگەیەکی مێژوویی کە نیشانی بدات کەرکووک کوردستانییە، هەروەها ئەو نوسراوانەش بە فەرمی و نێودەوڵەتی هەژمار دەکرێت و لای نەتەوە یەکگرتووەکانیش پارێزراوە، کە ئەوە نیشاندەدات کەرکووک لە ڕووی سیاسی و جوگرافییەوه کوردستانییە .
لە خاڵی سێیەمی نووسراوەکەدا، حوسێن بدێوی دەڵێت: ” ڕاستییەکان ناشاردرێنەوە و پێویستە ئێستا نیشان بدرێت کە بەڵگەی کوردستانیبوونی کەرکووک لای نەتەوە یەگرتوەکانە و هەموووانیش ئەو ڕاستییە دەزانن. هەموو سەرکردەکانی عێراق لە ڕابردوو و هەروەها ئێستاش، دەزانن مێژووی کەرکووک چۆنە و بە چ بەڵگەیەک کوردستانییە، لە کەرکووک بە درێژایی مێژوو کورد زۆرینەی شارەکەی پێکهێناوە، پێکهاتەکانی دیکەش ئەوە دەزانن کە چۆن هێنراونەتە کەرکووک”.
ئەو نموونەیەکیش دەهێنێتەوە و دەلێت؛ لەکاتی سەردانم بۆ هەولێر لەگەڵ گەورە سەرمایەدارێکی عەرهب بووم لە هەولێر و ئەویش چەندین ڕاستیی دیکەی بۆ گێرامەوە لەسەر کوردستانیبوونی کەرکووک و گوتی ” ئەو ڕاستییانە ناشاردرێنەوە”.
ئەو سەرمایەدارە دەڵێت: ” کاتی خۆی سەرۆکی پێشووی عێراق، بەخەڵکی شارەکانی دیکەی عێراقی گوت: ” هەریەکێک دەیەوێت بچێت لە کەرکووک بژی، پارچە زەوییەکی بە ١٠ هەزار دیناری ئەوکاتی پێدەردرێت و پارچەیەکی دیکەی زەویش بە خۆڕایی پێیدەدرێت، لەوکاتەدا ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە هەموو شارەکانی عێراق ڕوویان لە کەرکووک کرد و لەوێ گیرسانەوە. دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵیش ئەو زەوییەی کە هەمووی هی کورد بوو، بەشێکی زۆری عەرەبەکان بۆ خۆیان داگیرییان کرد و کوردەکانیش ئێستا تەنیا لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ن و ڕەوشییان لەکەرکووک خراپە”.
لە بەشی کۆتاییی نووسراوەکەدا حوسێن بدێوی دەڵێت: ” بۆیە ئێستا ئەو بەڵگانە بڵاو دەکەمەوە، چونکە کوردەکان چەندین ساڵە خاکێکیان لێ زەوت کراوە و کەسانێک بوونەتە هاوبەشی ئەو خاکە کە هیچ مافێکی ئەوانی تێدانییە. هەوەها ماوەی ١٠ ساڵە کورد لە چاوەڕوانیی جێبەجێکردن هەندێک ماددەی دەستوورییە، بەڵام هیچ نیەتێکی پاک نابینرێت لە سەرکردەکانی ئێستای عێراق کە داواکانی کورد جێبەجێ بکەن.
سەرکردە عێراقییەکان ئێستا بەرژوەندیی تایبەتیی خۆیان پێباشتره لەوەی کەرکووک بگەڕێننەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی، کە کوردستانییە .”
بدێوی باس لەوەش دەکات؛ ” جێگای داخە کە هەندێک لە عەرەبەکانی کەرکووک لە دوا هەڵبژاردندا خۆیان پاڵاوت تا لە هەڵبژاردندا سەرکەون و ماددەی ١٤٠ هەڵوەشێننەوە، لەکاتێکدا ئەوان هیچ مافێکیان لەو شارەدا نییە
سەرچاوەی ئەم زانیاریە لە سایتی ئاژانس نویسوە وەرگراوە..”
” ئێستاش کاتی ئاشکرابوونی ڕاستییەکانە و دەبێت هەموو جیهان ئەوە بزانێت کە کەرکووک کوردستانییە”.
حوسێن بدێوی:
پارێزەری نێو دەوڵەتی
ئەندامی کۆمەڵەی دادوەری جیهانی
ئەندامی کۆمەڵەی ” Global voıce of the Legal Profession
حوسێن بدێوی لە لەندەن ژیان بەسەر دەبات
له لایهن ئاژانسی ده نگو باسی کوردستان ajansknews kl. ۳/۲۸/۱۳۹۳ ۱۱:۵۲:۰۰ بعدازظهر