جوگرافیای کوردستان

[KGVID width=”426″ height=”240″]http://www.kurdstan.se/wp-content/uploads/2014/04/Ey-Reqib-Alay-Kurdistan-Kurdistan-National-Anthem.mp4[/KGVID]

جوگرافیای کوردستان

هه‌رێمی كوردستانی عیراق بریتییه‌ له‌و به‌شه‌ كوردستانه‌ی كه‌ده‌كه‌وێته‌ نێو سنوری ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه‌ كه‌دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان دروست بوو، به‌پله‌ی یه‌كه‌م هه‌رێمێكی مرۆییه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیشتیمان یان خاكی كوردانه‌و زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری دانیشتوانی كوردن، به‌ڵام له‌رووی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئاینییه‌وه‌ له‌هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی عیراق جیایه‌. درێژە …

مێژووی کۆنی كوردستان

هه‌رێمی كوردستانی عیراق بریتییه‌ له‌و به‌شه‌ كوردستانه‌ی كه‌ده‌كه‌وێته‌ نێو سنوری ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه‌ كه‌دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان دروست بوو، به‌پله‌ی یه‌كه‌م هه‌رێمێكی مرۆییه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیشتیمان یان خاكی كوردانه‌و زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری دانیشتوانی كوردن، به‌ڵام له‌رووی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئاینییه‌وه‌ له‌هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی عیراق جیایه‌. درێژە …

ئاڵا و سروودی نشتیمانی

هه‌موو گه‌لانى سه‌ر رووى ئه‌م زه‌مینه‌‌، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به‌ شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن، ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدراله‌و له‌ ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دان، له‌ داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و ئۆرگانه‌ ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه‌. درێژە …

گه‌شت بۆ کوردستان

بۆ هه‌ر که‌سێکی که‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی کوردستانی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان وبازرگانان، له‌خواره‌وه‌ بۆ ئاسنکاری خشته‌ی چؤنییه‌تی گه‌شتکردن بۆ کوردستان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو درێژە

419242_315900365139739_305113456218430_919781_1289575822_n

جوگرافیای کوردستان:


شوێنگه ی جوگرافی:

کوردستان ده که وێته باشووری ڕۆژئاوای ئاسیاوه.

 سنوره که ی له باکووره وه ، له گه ڵ ئازه ربایجان و ئه رمینیا و تورکیادایه.

له باشووره ،ئێران و که نداوی (فارسی _ عه ره بی)له ڕۆژهه ڵاته وه ، ئێرانه ، له ڕۆژئاواشه وه ، عێراق و سووریایه .

ته ماشای نه خشه بکه

248189_231051706997445_1186483842_n

شوێنگه ی فه له کی :

واتا شوێنگه ی وڵات به گوێره ی تۆڕی هێڵه کانی درێژیی و پانی . کوردستان له نێوان هێڵی پانی4039ی باکوور ، (واتا978هێل)و

له نێوان هێڵی درێژی 52،61 ی ڕۆژهه ڵات و 36،00 ڕۆژهه ڵاتدا (16،61 هێڵ)ڕاکشاوه . درێژایی خاکی کوردستان له باکووره  تاکوو باشوور،نزیکه ی 1300کیلومه تره..پاناییه که شی له ڕۆژهه ڵاته وه بۆ رۆژ ئاوا ، خۆی له 550 کم ده دات. ئه و پاناووه له هه موو لایه که وه ، وه کوو یه ک نییه . له لای باکووره وه ،پاناییه که ی ده گاته578 کم وه له ناوه ڕاستدا که م ده بێته وه، له به شی کۆتایی باشووردا ، له 112 کم زیاتر نابێ .

له شوێنگه ی فه له کی کوردستاندا بۆمان ده ر ده که وێت ، که ئه م وڵاته که وتوه ته به شی باشووری نێوچه ی سازگاری باکووره وه ، واتا شوێنی کوردستان له نێوان ئاوو هه وای بیابانی گه رم و زه ریایی ناوه ڕاست دایه .

تۆپۆ گرافیای کوردستان :

تۆپۆ گرافیای کوردستان ، له ڕووی به رزی و نزمییه وه ، له نێوچه یه که وه بۆ نێوچه یه کی دیکه جیاوازی هه یه . نێوچه ی باکوور و ڕۆژهه ڵات ، به چیای به رز دا پۆشراون ، که به رزی هێندێکیان ، له چوار هه زار مه تر زیاتر ده بێ.له نێوان ئه و چیانه دا چه ند ده شتاییه کی ته خت هه ن . نێوچه ی باشوور و ڕۆژئاوا ، نزمن و چیایان که مه و به زۆری له ده شتایی پێک هاتوون ، له نێوان ئه م دوو دیارده سروشتییه دا ، چه ندین ته پۆڵکه هه ن . به شێوه یه کی گشتی ، تۆپۆ گرافیای کوردستان له سێ به شی جوگرافی جیاواز پێک هاتوه .

1-چیاکان   2-گرده کان  (ته پۆڵکه)    3-ده شته کان

یه که م : چیاکان

1-چیا هه ره به رزه کان (4هه زار مه ترو به ره و ژوور)

ئاگری گه وره (ئارارات) 5137 متره . دینار 4409متره . زه رد کوه 4221 متره . ره شکۆ 4135 مه تره . بوزوی(جیلۆ)4116مه تره . سیپان4058مه تره . ئۆشترانکوه 4050مه تره .

چیای زاگرۆس :

ڕشته ی (کوهستان)هه ریه می چیای زاگرۆس ، گه لێ پان و به رینه ،له باکووری رۆژ ئاواوه باشووری ڕۆژهه ڵات درێژ ده بێته وه .

درێژایه ی له سنووری باکووره وه ، که چیاکانی باشووری زه ریاچه ی ورمێیه ، هه تاکوو سنووری باشووری ، که ته نگه ی هورمز ده کات ، 1400 کیلۆمه تره . پاناییه که ی له ڕۆژ هه ڵاته وه بۆ ڕۆژئاوا ، له نێوان 100 هه تاکوو 300 کیلۆمه تره .ڕووبه ره که ی 332000 کیلۆمه تری 4گۆشه یه.

جۆگرافیزانه کان ئه ه ڕشته یان به سه ر سێ نیوچه ی چیاییدا دابه ش کردووه ، زاگرۆسی باکوور و زاگرۆسی ناوه ند و زاگرۆسی باشوور .که زاگرۆسی باکوور و ناوه ند له نێو خاکی کوردستانن.

زه ردکوه

کوهستانی زه ردکوه ، له چیاکانی له م له می(2935مه تر)-توره ک (3319مه تر) – گه له سه گا(3150مه تر) – کوره(2250مه تر) – شه نگی(2650 مه تر) – گرد(2620 مه تر) – که مه ر بێکه س(2550 مه تر) – دالانه ک (3402) – میلی(2903مه تر) – حه فت که رتان (2949 مه تر) – چری(3163 مه تر) – قه یسه ری(2350 مه تر )چحل خشت(3220 مه تر) و که هنو(3550 مه تر) پێک هاتوه .

لوتکه کانی کوهستانی زه رد کوه –لوتکه ی کلوچی(4225 مه تره) که له هه موویان بڵندتره . لوتکه کانی دیکه ش ئه مانه ن : شاه شه هیدان(4150) پنبه گاڵ(4000 مه تر) و…

ئۆشترانکوه :

ئه م چیایه ده که وێته ڕۆژئاوای اشووری شارۆچکه ی ئه لیگوده رزه وه . به رزاییه که ی ده وروبه ری 4150نه تر ده بی

2-چیا به رزه کان(3_4هه زار مه تر)

ئاگری گچکه3896 مه تر – مۆر3807مه تر – سامدی ساتسیڤر یسی 3794 مه تر – قه ره داغ3752مه تر – باشته ق 3684 مه تر- یسپیرین 3668 مه تر – ته ندوره ک 3660 نه تر- گه رێن 3645 مه تر – به رده ڕه ش 3608 مه تر – ده ره ڕه ش 3608 مه تر – سومبول 607 مه تر – هه ڵگورد 3607 مه تر – سیاه کوه 3578 مه تر – مورات باش ئالاداغ3510 – شاهۆ 3390 مه تر – قه ندیل 3452 –مه تر  په ررۆ3357 مه تر …هتد .

گه رین :

یه کێ له چیاکانی پارێزگای لۆڕستانه ، به رزاییه که ی 3645 نه تره . گه رین له باشووردا گه یشۆه ته چیای میش په رار3606 مه تری باکووری ڕۆژهه ڵاتی شاریخوره م ئاباد و به به شێک له کوهستانی زاگرۆس ده ژمێردرێ.

به رده ڕه ش :

بڵندترین چیای ئازه ربایجانی غه ربیه،36کیلۆمه تر له ڕۆژ ئاوای باشوری شاری ورمێ دووره . به رزییه که ی 3608 نه تر ده بێ. بڵندترین لهتکه ی به ناوی شاهۆ (شاکر) ، که هتوه ته باکووری ڕۆژهه ڵاتی شاری شه مشیره وه.

شاهۆ:

ئه م چیایه به یه کێ له به رزترین چیاکانی کوهستانی زاگرۆس ده ژمێردرێ / به زاییه که ی 3390 مه تر ده بێ. شاهۆ سه ر چاوه ی چه مه کانی پاوه و دووریسانه.

په ررۆ :

کوهستانی په ررۆ له چیاکانی قراڵ(1958 مه تر) –  دوقرال (2450 مه تر) – راق چه رمی(2850)داربید(2850)بێستون(2805 مه تر ) – نوچ به ران(2100 مه تر) پێک هاتووه. به رزترین لوتکه ی په ررۆیه که به رزاییه که ی (3357 مه تره)

3-چیا ناونجییه کان (2_3 هه زار مه تر) :

هێندێکیان وه کوو: ئایدن(2973 مه تر) – شه وانت(2970 مه تر) – چوته له (ئاقچه قه ره)(2940 مه تر) – کومانا حاسان(2927 مه تر) – شایتان(2913 مه تر) – کاڤاکی(تۆسیک)(2904 مه تر)  – زیاره ت(2887 مه تر)- شه ق شه ق(2858 مه تر) – که بیرکوه(2790 مه تر) – کهنه کۆتر(2692 مه تر) – پیره مه گرون (2620 مه تر) – کاروخ(250 مه تر)و مانشت(2429 مه تر) .. هتد

شه وانت:

ئه م چیایه ، 39 کیلۆمه تر له باکووری ڕۆژهه ڵاتی تکاب له قگ زای میاندئاوه وه دووره . به رزاییه که ی ده وروبه ری 2970 مه ترده بێ.

مانشت :

ئه م چیایه ئه کێ له چیاکانی قه زای ئیلامه . به رزاییه که ی 2429 مه تره.

4-چیانزمه کان (1_2هه زار مه تر) :

قه ره جه (1938 مه تر) – زۆزگ(1829 مه تر)به مۆ(1828 مه تر) – داڵاهۆ(1810 مه تر) – کوه دار(1706 مه تر) – ئه زمه ر(1702 مه تر) – گوێژه (1524 مه تر) – قه رقاش (اۆڤ داغ)(1496 مه تر) – ڕامان(1260 مه تر) و گه لێکی دیکه ش…

5-چیا هه ره نزمه کان(له یه ک هه زار که متر):

له وه ند(470 مه تر) – تاسڵوجه(911 مه تر) – یانارسو(گارزان)(865 مه تر) – ئارت(840 مه تر) – سوسو(801 مه تر) – ته قته ق(749 مه تر) – کوه زیرزهردی(750 مه تر) – جودی(627 مه تر) لیراک(946 مه تر ) و گه لێکی دیکه ش….

ئەم زانیارئانە لە مەڵپەڕی  وەر گیراوە

http://kordistan-gavra.mihanblog.com/  ،

وە ئەگەر تۆش بتوانی زانیاری زیاتر بنێری ئەوە مەڵپەڕی

    مەمنوون دەبێwww.kurdstan.se