گۆم و زرێچەکان

کوردستان ھەتا زرێچەی ورمێ لە ئێراندا، لە ڕۆژھەڵاتەوە درێژەی ھەیە و لە لای ڕۆژاواە ناوچە نیوەکوردنشینەکان تا قەراغی دەریای ناوین درێژەی ھەیە. دەریاچەی وان لە کوردستاندا گەورەترین زرێچەی ناو تورکیایە و لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا تەنھا زرێچەی ورمێ لە وان گەورەترە؛ ئەم گەورەتربوونە ھەڵبەت تەنھا لە بواری ڕووبەردایە و لە قووڵبوونی ئاو، وان لە ئاستی بەرزتردایە. زرێچەی ورمێ، وان، زرێچەی زرێبار (ڕۆژاوای مەریوان) و زرێچەی دووکان (نزیکی شاری سلێمانی)، لە لایەن گەڕیارانەوە سەردان دەکرێت.

زانیاری زیاتر