کوردستانی سوور

کوردستانی سوور وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی پێشودا لە ساڵی ١٩٢٣ تا ١٩٢٩ دادەنرێت. زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو. پایتەختەکەشی شاری لاچین بووە٠

مێژوو

ئەو ناوچەیە دەکێوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەورە. بە گوێرەی نەخشەی ئێستا دەکەوێتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تاوەکو ئێستاش کێشەیەکی زۆری لە سەرە. شەڕێکی گەورە لە سەر ئەم ناوچەیەدا لە ساڵانی ٨٠ بۆ ٩٠ـەکان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان دروست بوو کە هەر یەکێک لەم وڵاتانە خۆی بە خاوەنی دادەنێت . لەم شەڕەدا زیاتر لە ٣٠هەزار عەسکەر (سەرباز) لە هەردوولا گیانیان لەدەست دا٠

بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٢٦ لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە ژمراەی دانیشتوانی کوردستانی سۆر (٥١٢٠٠) دانیشتوونی هەبووە. ڕێژەی دانیشتووانی کورد ڕێژەی (%٧٣،١) بووە و ڕێژەی (%٢٦،٣) ئازەربایجانی بووە. دوای ئەم سەرژمێریە سەرژمێریەکی لەو ناوچەیە لە ژێر چوارچێوەی کوردستانی سۆر دا نەکراوەتەوە٠

ژیاندنەوە

لە ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢ هەندێک چالاکی بۆ دامەزراندنی دوبارەی کوردستانی سوور لە ژێر ناوی کوردستانی قەوقاز هاتە ئاڕاوە. بەڵام کارەکە سەری نەگرت. وەکیل موستەفایێڤ کەسێک بوو کە لە ئەو سەردەمەدا لە لایەن ڕووسیا و ئەرمەنستانەوە بۆ دوبارە دامەزراندنی کوردستانی سوور دەستنیشان کرابوو و پشتگیریشی لێ دەکرا. بەڵام دواتر بە وتەی وەکیل موستەفایێڤ، کوردستانی سوور لە جێگای ٤ ملوێن دۆلار و هەندێک چەک و تەقەمەنی بە دەستی پارتی کرێکارانی کوردستان بە وڵاتی ئازەربایجان فرۆشرا٠

زانیاری زیاترر