عەلەوی یان قزڵباشەکان

گەلێک جار قزلباشەکان بە ھۆی ئەو گرنگیەی بە عەلی زاوای محەمەد دەدەن، بە ڕێبازێکی سۆفیگەری دادەنرێن. بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندیەکی کەمیان بە ئیسلامەوە ھەیە. ئاینەکەیان زیاتر مرۆییە، رەفتارە لیبراڵە کۆمەڵایەتیەکانیان زۆر لە ئیسلامی سەرەتاییەوە دوورە. بۆ نموونە ژن و پیاو لای ئەوان یەک پلەی ھەیە. زۆر گرنگی بە رۆژوی رەمەزان نادەن. خواردنەوەی مەی قەدەغە ناکەن. بۆنە ئایینەکانیان کە ھەمیشە سەماو ئاھنگی لەگەڵدایە، لە مزگەوت ناکرێن و لە شوێنی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بە (( جوم ئێڤی)) ناویان لێ دەبرێت و لە لایەن سەرکردە ئایینەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێن کە بە دەدە یان سەیید دەناسرێن.

کتێبێکی پیرۆزی دیاریکراویان نیە. ڕێز لە قورئان و ئینجیل و تەورات دەگرن. لە نێوان خواو مرۆڤایەتیدا بڕوایان بە نێوبژیوانی پێنج فریشتە و دوانزە وەزیری خوا و چل پێغەمبەر ھەیە. ھەندێک جار پێیان دەڵێن ((سەرسوورەکان)) و زۆربەیان لە ئەنادۆڵ و شارەکانی سیواس و دیاربەکر و خەربووت دەژین. قزڵباشە کوردەکان بە کوردی و زازایی قسە دەکەن. لە چیاکانی دێرسم زیاتر لە ملیۆنێکن. خەمڵاندنەکانی ئەمدواییە دانیان بەوە ناوە کە لەوانەیە قزڵباشەکان ٢٥ لە سەدی دانیشتووانی تورکیا پێک بێنن٠

زانیاری زیاتر