شەرەفنامە

شەرەفنامە، لە وەرگێڕانەکەیدا ژێرناوی مێژووی ماڵەمیرانی کوردستانیی دراوەتێ، کتێبی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، میر شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ – ١٥٩٩) نووسراوە. شەرەفنامە سەرچاوەی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێک ھێنانی لە ساڵی ١٥٩٧دا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە. زۆر پاشتر مامۆستا شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری ناودار ناسراو بە ھەژار (١٩٢٠ – ١٩٩٠)، وەریگێڕاوەتە سەر کوردی.

داڕشتنی شەرەفنامە

شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک هاتوە. هەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستەو لکێکدا دابەشکراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەشکراوە٠

وەرگێڕان

شەرەفنامە، لەبەر ئەوەی بە فارسی نوسراوە وەرگێڕدراوەتە سەر زۆر زمانی تر.

وەرگێڕانەکەی هەژار

هەژار لە پێشەکی وەرگێڕانەکەدا  کارێکی کردوە کە وا ئەکات وەرگێڕانەکەی ببێتە دەقێکی زۆر باوەڕپێکراوە لە ڕووی وەرگێڕانەوە. هەندێ زانا و نوسەری بە ناوبانگی کوردی ئاگادار کردۆتەوە لێی و دەستنوسەکەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی تەماشای بکەن و هەڵەکانی بۆ دیاری بکەن. یەکێ لەوانە مامۆستا کەمال مەزهەرە کە بە خەتی خۆی لە پەڕەی ‘شێست”ی نوسراوی وەرگێڕانەکەی هەژاردا ئەڵێ “لەسەر داوای مامۆستا هەژار خۆی – گەلێک لە دەستنوسی شەرەفنامە کە – کرددوویەتی بە کوردی – لەگەڵ چاپی ڕووسی و عەرەبی ئەو کتێبەدا بەراوردم کرد. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە تەرجەمەکە زۆر ڕێک و پێکو و ئەمینە و لە هیچ شوێنێکدا جیاوازیم بەرچاو نەکەوت.”

وەرگێڕانی بۆ زمانەکانی تر

تا ئێستا جگە لە زمانی کوردی بە عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی، ئازەری و تورکی وەرگێڕاوەتەوە. لە ساڵی ١٨٧٣ تا ١٨٧٥ فرانسوا شارمۆ (François Charmoy) کە خوێندەواری زمانی فارسی بووە، شەرەفنامەی وەرگێڕاوە سەر فەرەنسی و لە سەنپێتربورزگی ڕووسیە لە چاپی داوە.

زانیاری زیاتر