سەرژمێری دانیشتوان

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ ڕێژەی کوردەکانی توورکیا ٥٦% وە کوردەکانی ئێران ١٦& وە کوردەکانی عێراق ١٥% وە کوردەکانی سوریا٪٦

جیهانی تورکیا ئێران عێراق سووریا
کرمانجی ١٤٬٤١٩٬٠٠٠ ٧٬٩١٩٬٠٠٠ ٤٤٣٬٠٠٠ ٣٬١٨٥٬٠٠٠ ١٬٦٦١٬٠٠٠
ئەوانەی بە توورکی دەدوێن ٥٬٧٣٢٬٠٠٠ ٥٬٧٣٢٬٠٠٠
باشوور ٣٬٣٨١٬٠٠٠ ٣٬٣٨١٬٠٠٠
سۆرانی ١٬٥٧٦٬٠٠٠ ٥٠٢٬٠٠٠ ٥٦٧٬٠٠٠
زازایی – دەملی ١٬١٢٥٬٠٠٠ ١٬١٢٥٬٠٠٠
زازایی – ئەلڤێکا ١٨٤٬٠٠٠ ١٧٩٬٠٠٠
ڕەوەند ٩٠٬٠٠٠ ٣٨٬٠٠٠ ٢٠٬٠٠٠ ٣٣٬٠٠٠
هەورامی ٥٤٬٠٠٠ ٢٦٬٠٠٠ ٢٨٬٠٠٠
شکاکی ٤٩٬٠٠٠ ٢٣٬٠٠٠ ٢٦٬٠٠٠
کۆی گشتی ٢٦٬٧١٢٬٠٠٠ ١٥٬٠١٦٬٠٠٠ ٤٬٣٩٨٬٠٠٠ ٣٬٩١٦٬٠٠٠ ١٬٦٦١٬٠٠٠

کورد لە تورکیا

کورد لە ئێران

ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا ٦ تا ٧ ملیۆن مەزەندە دەکرێ کە زۆرتر لە چوار پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و ئیلام دەژین. پارێزگاکانی خوراسان، ھەمەدان، لوڕستان، گیلان و مازەندەران و چەند پارێزگای تریش کوردی تێدایە. شا عەباسی سەفەوی لە سەدەی حەڤدەھەمدا ژمارەیەکی زۆری کوردی کورمانجی بۆ شەڕ لەگەڵ ئوزبەکەکان لە باکووری خوراسان نیشتەجێ کرد. ئاخێوەری ھەموو شێوەزارەکانی کوردی لە ئێراندا ھەن.

لە ئێراندا کوردەکان چەند جار دژ بە حکومەتی ناوەندی شۆڕشیان کردووە. لە ١٨٨٠دا شێخ عوبەیدوڵڵا دژ بە قاجاڕەکان و سمکۆ لە ١٩٢٠ەکان شۆڕشیان کرد کە سەرکوتکران. قازی موحەمەد لە ١٩٤٦ کۆماری کوردستانی لە مەھاباد ڕاگەیاند کە دوای ١١ مانگ ئەویش تێکشکا. لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ١٩٧٩دا کوردەکانی ئێران داوای خودموختارییان کرد و بۆ ماوەیەک بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە دەسەڵاتی چەند بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بەدەستەوە بوو بەڵام لەدوای شەڕێکی چەکداریی چەند مانگە حکومەتی ناوەندی دیسان دەسەڵاتی گرتەوە، ھەزاران کورد کوژران و بەندکران و ھیچ لە داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرا. لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەر کەمینەیەکی زمانی و ڕەگەزی، مافی ھەیە کولتور خۆی ھەبێت و لەپاڵ فارسیدا بە زمانی خۆی پەروەردە بکرێ بەڵام ھەرگیز وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و زانکۆکانی ئێران نەوتراوە. لە دەورەی سەرۆککۆماریی خاتەمیەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی غەیرە دەوڵەتیی کوردی و چەند فێرگەی تاکەکەسیی کوردی پێکھاتوون. لە ئێراندا ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی چاپ دەکرێ بەڵام ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی قسەکردنیان نییە. ھیچ حیزبێکی فەرمی بە پێناسەی کوردییەوە تا ئێستا لە ئێراندا پێکنەھاتووە و ھاوکاریکردن لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دژ بە حکومەتی ناوەندین سزای زیندان و سێدارەی ھەیە.

کورد لە عێراق

بە پێی ئامارێک کە لە ساڵەکانی پێش ٢٠٠٦ ـدا ئەنجام دراوە‌ ژمارەی دانیشتوانی سێ پارێزگاکەی کوردستانی باشوور دەگاتە ٣ ملیۆن و ٧٦٨ ھەزار کەس، دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ٧١٥ ھەزار کەسە، دھۆک ٨٦٨ ەەزار و پارێزگای ھەولێریش ملیۆنێک و ٢١٣ ھەزار کەس.

کورد لە سووریا

کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لوبنان ١١٩،٠٠٠ کوردی کرمانجی

بەحرەین ٤٦،٠٠٠ کوردی کرمانجی

کووەیت ٢٧١،٠٠٠ کوردی سۆرانی

ئوردن ٤،٦٠٠ کوردی کرمانجی

کورد لە ئاسیا

ئەفغانستان ٢٢٧،٠٠٠ کوردی سۆرانی

ئەرمەنیا ٤٧،٠٠٠ کوردی کرمانجی

کازاخستان ٣٤،٠٠٠ کوردی کرمانجی

ڕووسیا ٢٠،٠٠٠ کوردی کرمانجی

گورجستان ١٧،٠٠٠ کوردی ئێزیدی

قرغیزستان ١٣،٠٠٠ کوردی کرمانجی

تورکمانستان ٦،٩٠٠ کوردی کرمانجی

ئازەربایجان ٦،١٠٠ کوردی کرمانجی

ئوزبەکستان ٢،٦٠٠ کوردی کرمانجی

کورد لە ئەوڕووپا

ئاڵمانیا ٥٤٣٫٠٠٠ کوردی کرمانجی — ٥٠٠٠ کوردی زازایی

فەڕەنسا ٨٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی

ھۆڵەندا ٧٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی

بەلجیکا ٢٧،٠٠٠ کوردی کرمانجی

شانشینی یەکگرتوو ٢٥،٠٠٠ کوردی کرمانجی

نەمسا ٢٤،٠٠٠ کوردی کرمانجی

ئیتالیا ١٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی

دانمارک ١١،٠٠٠ کوردی کرمانجی

سوید ١١،٠٠٠ کوردی کرمانجی

سویسرا ٧،٧٠٠ کوردی کرمانجی

فینلاند ٦،١٠٠ کوردی کرمانجی

نۆرویژ ٤،٩٠٠ کوردی کرمانجی

ئۆکرانیا ٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی

ئیسپانیا ٩٠٠ کوردی کرمانجی

پورتوگال ٢٠٠ کوردی کرمانجی

بولگاریا ٢٠٠ کوردی کرمانجی

کوردەکانی تر

ویلایەتە یەکگرتووەکان ٥٨،٠٠٠ کوردی کرمانجی — ٨،٦٠٠ کوردی سۆرانی

ئۆسترالیا ١٧،٠٠٠ کوردی کرمانجی

کەنەدا ٦،٩٠٠ کوردی کرمانجی

زانیاری زیاتر