سەرچاوەکان

سەرچاوە بن زەوییەکانی کوردستان خەڵووز، مس، زێڕ، ئاسن، بەردی کەڵس (کەبۆ دروستکردنی چیمەنتۆ بەکاردێت)، مەڕمەڕ و زینک. گەورەترین سەرچاوەی بەردی گۆگرد لە جیھاندا، کەوتووەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێر٠

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نەوتی کوردستانی ٤٥ بلیۆن بۆشکە مەزەندە کردووە کە بەمە کوردستان دەبێتە شەشەمین وڵاتی جیھان. حکومەتی ھەرێم، لە جوولای ٢٠٠٧دا داوای لە کۆمپانیا بیانییەکان کرد تاکوو یارمەتی بدەن لە بەڕێخستنی ٤٠ دەموودەستگای ھەناردنی نەوت، بە ھیوای بردنە سەرەوەی دەسکەوتی نەوت تا ڕۆژی ١ ملیۆن بۆشکە. لە دوای داواکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە هۆی چاک بوونی بارودۆخی ئەمنی لە ناوچە کودنشینەکانی عێراق، چەندین کۆمپانیای گەورەی نەوتی جیهانی وەکوو ئێکسۆن مۆبیل و شێڵ ڕوویان لە کوردستان کرد٠

زانیاری زیاتر