ئەھلی حەق

کۆمەڵە ‌ئاینیەکەی ئەھلی حەق شیعەگەرایی بەرەو توند و تیژی برد. ئەھلی حەق لە سەدەی یانزدەی زایینی لە لوڕستان دامەزرا و لە شارەزوور و ھەورامان لە لایەن موبارەک شا بابە خوشین بڵاوکرایەوە و لە لایەن سوڵتان ئیسحاق یان ((سوحاق))ەوە جاکسازی تیایدا کرا کە لە ھەورامان شوێنێکی پاڕانەوەی بە ناوی ((نیازـ خانە)) بنیات نا و شارۆچکەی ((پردی وار))ی کردە بنکەی چالاکیەکانی خۆی. سەیدە ڕاستەقینەکانی کاکەیی لە ئێراق، کە بنەچە لەو بنەماڵە پیرۆزانەن. ئەھلی حەق باوەڕیان بە عەلی و نەوادەکانی ((ئیمامەکان)) ھەیە و لە ھەمان کاتدا مووسا و ئیلیاس و عیسا و داوودیشیان لا پیرۆزە بڕوایان بە حەوت دیاردەی ئاسمانی یەک لە دوای یەک ھەیە کە ھەریەکە و چوار یان پێنج فریشتەیان لە گەڵدا بووە.

لە بابەتی دووبارە بەرجەستە بوونەوەدا لەگەڵ درووز و ئێزدیەکان کۆکن. ئەوان بابە یادگار دەپەرستن ( کە لە ساڵی ١٥٩٦ مردووە) مەزارەکەی بۆتە شوێنی حەجیان. لە مریدەکانی ئەھلی حەق لە گوندەکانی گۆرانی ئێراق و لورستان لە ئێران و ئێلەکانی دیلفان ھەن. لە ئێراق کاکەییەکان، لە گوندەکانی تووک دەژین ( لە دەورو بەری کەرکووک)، ھەروەھا لە ھەندێک ناوچەی خانەقین و قەسری شیرین.

زانیاری زیاتر