ئاڵای کوردستان

ھەموو گەلانی سەر رووی ئەم زەمینە، ئەوانەی سەربەستن یان بە شێوەیەکی فیدڕال دەژین خاوەنی ئاڵای خۆیانن، ئاڵای کوردستانیش ئاڵای کوردستانی فیدرالە و لە تەواوی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان، لە داموو دەزگا حکوومییەکان و ڕێکخراوە ڕسمییەکان شەکاوەیە.

ئاڵای کوردستان پێکاھاتووە لە سێ ڕەنگ، دروشمێک لە ناوەندی. لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکھاتوە، لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند ڕەنگی سپییە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە. بەرینایی ئاڵا دوو لەسەر سێی درێژاییەکەیەتی. دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ پەڕ (تیشک)ییەکسان و ھاوشێوەی ھەیە. خۆرەکە دەبێ ڕێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت.

زانیاری زیاتر